به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :لە زمان ڕۆژنامەی واوە ناوچەیی "ڕای الیوم" گروپی تیرۆریستی بەرەی نوسرە لە سوریا دوابەدوای قووڵبوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوان ئەندامانی خۆی، 14 کەسی بە تۆمەتی شەڕ کڕدن شان بەشانی سوپای سوریا لە ناوچەی "وادی بەردی" نزیک دیمەشق لە دار دا.
هەروەها هێزەکانی سوپای سوریاش ڕۆژی هەینی لە هەڵمەتێک دا شەش تیرۆریستیان لە باکوری درعا لە باشوری سوریا کوشت.
هێزەکانی سوپای سوریا لە کەمپی حەندەرات لە باکوری حەڵەبیش لەگەڵ تیرۆریستان بە توندی تێکهەڵچوون و زیانێکی گیانی زۆریان پێ گەیاندن.
هەروەها هێزەکانی سوپای سوریا ناوچەی هەریرە لە وادی بەردی لە ڕیفی دیمەشقیان کۆنتڕۆڵ کردەوە.....
کۆتایی کورتە نامە/310